بانكی ناوەندی عیراق زیاتر 108 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 108 ملیۆن و 478 هەزار و 625 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 84 ملیۆن و900 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 23 ملیۆن و 578 هەزار و 625 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 14 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 9 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 230 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.