پارێزگاری كەركوك سەرۆكایەتیی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی کرد



پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، ئەمڕۆ پشتیوان بە خودا یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای كەركوكە كە دڵنیام كارەكانمان بە گیانی بەرپرسیارێتی و یەك تیم دەبێ

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لیژنەی ئەمنی كرد بە ئامادەبوونی جێگری هونەریی پارێزگار، سەرۆكی ئەركانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان، فەرماندەی پۆلیسی كەركوك، یاریدەدەری هونەری، بەڕێوەبەر و نوێنەرانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و هەواڵگرییەكان.

پارێزگاری كەركوك لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پشتیوان بە خودا یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای كەركوكە كە دڵنیام كارەكانمان بە گیانی بەرپرسیارێتی و یەك تیم دەبێت.

لە كۆبوونەوەكەدا پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكان لەپێناوسەقامگیریی كەركوك و پێكەوەژیانی پێكهاتەكان جەختیلێكرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەو پێشنیاز و دیدگایانە باس کران کە بەشدارن لە دامەزراندنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و باندەکانی تاوان و ماددە هۆشبەرەکان و جێبەجێکردنی یاسا و پاڵپشتی و پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەک کە سەقامگیری کەرکووک و پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی بەرزبکاتەوە.

ئاوڵەی مەیمون، بە پوختی
پێت ئاوڵەی مەیمون، بە پوختی
وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە
دوات وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە
پەیوەندیدار