وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە



وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت:” تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراو بە ئاوڵەی مەیمون تۆمارنەکراوە و بە وردی چاودێری دۆخی ئەم نەخۆشییە دەکەین، دەشڵێت:”تەواوی ئامادەباشی و ئامادەکاری دەکەین و لە هەر حاڵەتێکیشدا رایگشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە”.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی – بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خۆپارێزی و تەندروستی و بەشە پەیوەندارەکان و نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا تایبەت بە رەوشی بڵاوبوونەوە یان سەرهەڵدانی نەخۆشی ئاوەڵەی مەیمون کە لە ئێستادا لە نزیکەی ٢٥ دەوڵەتدا بوونی هەیە. دوای تاووتوێکردن و شیکردنەوەی ئەم نەخۆشییە، چەندین خاڵی گرنگ گفتوگۆ کرا و بڕیاردرا کە بەیانی رێکارەکانی خۆپارێزی و ئامادەکاری لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی رابگەیەنرێت.

هەروەها، بڕیاردرا لیژنەی باڵای یەک تەندروستی (One Health) کە لیژنەیەکی باڵای هاوبەشە لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ دابنرێت، هەروەها پەیامەکانی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران دابنرێت بۆ هۆشیاری تەندروستی و هەڵمەتی راگەیاندن و رۆشنبیری تەندروستی، هەروەها ئامادەکاری دابینکردنی تێستی پشکنینی تاقیگەیی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەنجام دەدرێت وە لایەنە پەیوەندارەکان لەم رێکارانە ئاگار دەکرێنەوە.

وەزارەتی تەندروستی، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراو نییە و بە وردی چاودێری دۆخی ئەم نەخۆشییە دەکەین وە تەواوی ئامادەباشی و ئامادەکاری دەکەین وە لە هەر حاڵەتێکیشدا رایگشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە.

پارێزگاری كەركوك سەرۆكایەتیی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی کرد
پێت پارێزگاری كەركوك سەرۆكایەتیی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی کرد
وەزیری پێشمەرگە: چاکسازی بەردەوامە و جددین لە گەیاندنی پرۆسەکە بە دەرئەنجامی کۆتایی
دوات وەزیری پێشمەرگە: چاکسازی بەردەوامە و جددین لە گەیاندنی پرۆسەکە بە دەرئەنجامی کۆتایی
پەیوەندیدار