وەزیری پێشمەرگە: چاکسازی بەردەوامە و جددین لە گەیاندنی پرۆسەکە بە دەرئەنجامی کۆتایی



وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی چاکسازی بەردەوامە و جددین لە گەیاندنی پرۆسەکە بە دەرئەنجامی کۆتایی و دەمانەوێت یەک یەکەی ژمێریاری یەکگرتوو لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە بنیات بنێن بە هاوکاری دۆستەکانمان لە هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە وەزیری پێشمەرگە پێشوازی کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس لە بەرپرسی نوسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و مێجەر تۆم ستاوفەر، یاریدەدەری پاشکۆی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کرد

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە وەزیری پێشمەرگە بەگرنگیەوە باسی لە دۆخی ئەمنی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد، هەروەها پەیوەست بە پرۆسەی چاکسازی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند؛ چاکسازی بەردەوامە و جددین لە گەیاندنی پرۆسەکە بە دەرئەنجامی کۆتایی و دەمانەوێت یەک یەکەی ژمێریاری یەکگرتوو لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە بنیات بنێن بە هاوکاری دۆستەکانمان لە هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی.

لەبارەی درووستکردنی فیرقەکان ،وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند: بەردەوامین لە بنیاتنانی فیرقەی زیاتر بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پێناو درووستبوونی هێزێکی نیشتمانی تۆکمە.

لەکۆتاییدا، کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس هاوکاری و پشتیوانی و هەماهەنگی زیاتری ووڵاتەکەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە
پێت وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی ئاوڵەی مەیمون لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە
تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
دوات تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار