تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات، لە دوو ڕۆژی داهاتووەوە تاوەكو كۆتایی هەفتە شەپۆلێكی دیكەی گەرما ناوچەكەمان دەگرێتەوە و دەشڵێت: ڕەشەبا كۆتایی دێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە و بەتایبەت لەڕۆژی 20 ی ئەم مانگەوە بەهۆی بەردوامی نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی وەرزی گەرمی زەریای هیندی و هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی باکووری ئەفریقی پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەڕێژەی ١ تا ٣ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە تاکۆتایی هەفتە دەمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی کشانەوەی ئەو تەوژمە هەوا فێنک و تاڕادەیەک ساردەی ڕووی کردبووە سەر وڵاتانی باکوری ئێران و تورکیا بەکاریگەری لاواز بۆ سەر ناوچەکانمان لەڕۆژانی داهاتوودا دەکشێتەوە بۆ ناو ڕوسیا و بەو هۆیەوە لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلە گەرماکان باڵادەست دەبن و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک یان زیاتریش پلەکانی گەرما لەئاستێکی سەرووی ئاسایی جێگیر دەبن.

بەپێی پێشبینی ئەو شارەزا كەشناسییە، “پلەكانی گەرما بۆ ناوچەکانی ئێمە تا دوای چلە و کۆتاییەکانی ئەم مانگە و بەولاوە نزمبوونەوەی ئەوتۆ بەخۆوە نابینن و پلەکانی گەرما دەچنە ئاستێکی سەرووی ئاسایی و ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێکە لەسەر ناوچە جیاوازەکان چالاکه ناوەڕاستی هەفتە و بەولاوە کپ و ناچالاک دەبێتەوە”.

ڕوونیشی كردەوە، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی زەریای هیندی، کە ساڵانە لەمانگی (6 و 7 و 8) چالاک دەبێت لەسەر ناوچەکانمان له کۆتایی ئەم مانگە و ناو مانگی 9 بەتایبەتی چالاکی بەرەو کۆتایی دەڕوات و ناچالاک دەبێ و بەرەو کشانەوە دەروات و لەکۆتاییەکانی ئەم مانگە و بەولاوە یەکەم قۆناغی کشانەوەی وەرزی گەرمی هاوینی دەست پێدەکات.

وتیشی، “لەناو هەفتەی کۆتاییدا و دوای چلە، بەزۆری شەوان تەواو فێنک دەبێت و مانگی داهاتووش لەهەموو ناوچەکان کەشوهەوا تەواو دەگۆڕێت”.

وەزیری پێشمەرگە: چاکسازی بەردەوامە و جددین لە گەیاندنی پرۆسەکە بە دەرئەنجامی کۆتایی
پێت وەزیری پێشمەرگە: چاکسازی بەردەوامە و جددین لە گەیاندنی پرۆسەکە بە دەرئەنجامی کۆتایی
بڕیاری دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بۆ پارێزگایەکی هەرێم درا
دوات بڕیاری دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بۆ پارێزگایەکی هەرێم درا
پەیوەندیدار