بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە لە چەند پارێزگایەكی عێراق ڕاگیرا.
بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینە بەخوڕەی لە بەیانی ئەمڕۆوە شارەكانی عێراقی گرتۆتەوە لە هەریەكە لە پارێزگاکانی بابل، نەجەف و کەربەلا دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ڕاگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی بابل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ چوار شەممە بەھۆی باران بارینی بەخوڕ، پرۆسەی خوێندن لە دوای کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە پارێزگاکە ڕاگیراوە.
هاوكات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ی شاره‌كانی سه‌رپشك كردووه بۆ بریاردان له‌باره‌ی ڕاگرتنی ده‌وام له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران.