پرۆژەی میترۆی بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە



ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق وادەی جێبەجێکردنی پرۆژەی میترۆی بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت” حکومەت لە پڕۆسەی پێداچوونەوەدایە بە وردەکاریی پڕۆژەکە”.

ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، ناسر ئەسەدی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە وادەی دەستابەکاربوون لە پرۆژەی میترۆی بەغدا ئاشکرا دەکات و رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدرێت بە کۆمپانیای براوەی جێبەجێکاری پڕۆژەی میترۆی بەغداد.

ئەسەدی ئەوەشی ئاشکراکردووە،  لە ئێستادا حکومەت لە پڕۆسەی وردبینی و پێداچوونەوە و تەواوکردنی ڕێکارەکانی پرۆژەکەدایە بۆ ئەوەی ئامادەی جێبەجێکردن ببێت.

بەپیی وتەکانی ئەسەدی، وادەی کارکردن لە پرۆژەکەدا 48 مانگە و دەبێت لایەنی جێبەجێکار لەوادەی خۆیدا تەواوی بکات.

جەختیشێ کردەوە، پرۆژەکە هەموو ناوچەکانی بەغداد دەگرێتەوە بە ناوچە گەشتیارییەکان و زانکۆکانەوە، هەروەها مەزارگە ئایینییە ئیسلامی و مەسیحییەکان، ناوەندەکانی بازرگانی، وەزارەتەکان، فەرمانگەکان و نەخۆشخانەکان.

پرۆژەی میترۆی بەغدا  85%ی رووبەری بەغداد دەگرێتەوە، ئەم پرۆژەیە درێژییەکەی 148 کیلۆمەترە، دابەشکراوە بەسەر 64 وێستگەدا، لەنێویاندا 8 وێستگە بۆ گواستنەوە لە نێوان هێڵەکان و 4 هێڵی پەڕینەوەی تێدایە کە دەکەوێتە نێوان کەرخ و رەسافە.

 

“كێشەی مووچەی فەرمانبەران، نەبوونی تەوتینە”
پێشت “كێشەی مووچەی فەرمانبەران، نەبوونی تەوتینە”
دادگای فیدڕاڵی لەسەر بودجە بڕیاری دا
دواتر دادگای فیدڕاڵی لەسەر بودجە بڕیاری دا
پەیوەندیدار