دادگای فیدڕاڵی لەسەر بودجە بڕیاری دا



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ژمارەیەك سكاڵای دژی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 ڕەتكردەوە.

بەپێیی بەدواداچوونی (خەڵك) بۆ ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ یەك شەممە 18ی ئاب، لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقەوە دەركراون، شەش سكاڵا لەلایەن پێنج پەرلەمانتار و پارێزگاری میسانەوە لە دژی بڕیاری پەسندکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ـی عێراق تۆمارکرابوون.

بەپێی ئەو بڕیارانە، دادگای فیدراڵی بڕیاری ڕەتکردنەوەی سەرجەم سکاڵاکانی دا و ڕایگەیاندووە، سکاڵاکان مەرجی بەرژەوەندییان تێدا نییە، کە بۆ سکاڵاکردن پێویستە.

بەپێی ناوەڕۆكی داواكان، سکاڵاکاران داوایانکردبوو دادگەکە بڕیاری ژمارە 64ـی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە پەسندکردنی خشتەکانی بودجەی عێراق لە 3ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ بە نایاسایی بزانێت.

پرۆژەی میترۆی بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
پێت پرۆژەی میترۆی بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
لە عێراق ٣ ڕۆژ دەوام ڕادەگیرێت
دوات لە عێراق ٣ ڕۆژ دەوام ڕادەگیرێت
پەیوەنیدر