سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی چیای گۆیژە دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری سوتاندنی چیایی گۆیژە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکان توانیان سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی چیای گۆیژە دەستگیربکەن

ئاگرەکە شەوی 30ی تەمووزی ڕابردوو لە چیای گۆیژە کەوتەوە و بەهۆیەوە ڕووبەرێکی فراوانی چیاکە و بەشێکی زۆری درەخت و پووش و پاوانەکانی سووتان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشدا هاتووە کە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 342ی یاسای سزادان ڕاگیراون و ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە.

مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت
پێت مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت
ڕاوکردنی ماسی لە بەنداوی دێوانە قەدەغەکرا
دوات ڕاوکردنی ماسی لە بەنداوی دێوانە قەدەغەکرا
پەیوەندیدار