ڕاوکردنی ماسی لە بەنداوی دێوانە قەدەغەکرا



ڕاوکردنی ماسی لە بەنداوی دێوانەی دەربەندیخان تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو قەدەغەکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە پێناو بوژاندنەوەو زیادکردنی ڕێژەی ماسی بڕیاردرا ڕاوکردنی ماسی لە بەنداوی دێوانەی قەزای دەربەندیخان تاوەکو 21ی 6ی 2025 قەدەغەبکرێت.

ڕوونیشکردەوە بەنداوی دێوانە بەنداوێکی نوێیە و ماوەی ساڵێکە پەنجە ماسی تێکراوە و ماسیەکانیش قەبارەیان بچوکە، بۆیە سێ ساڵیان پێویستە تا بە تەواوی پێبگەن و گەرا دابنێن، بە ڕاوکردنیشیان سامانی ماسی لە بەنداوەکەدا لەناودەچێت.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕاشیگەیاند، لەو ماوەیەدا ڕاوکردن بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە تەنانەت بە قولاپ و تۆڕیش، بە پێچەوانەشەوە سەرپێچیکاران ڕووبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.

داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە پابەندی ڕێنماییەکان بن و خۆیان بە دوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسی لەو بەنداوەدا.

سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی چیای گۆیژە دەستگیرکران
پێت سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی چیای گۆیژە دەستگیرکران
ناوی ئەو کۆمپانیایانە بڵاوکرایەوە کە بۆ ئەنجامدانی عومرە ڕێگەپێدراون
دوات ناوی ئەو کۆمپانیایانە بڵاوکرایەوە کە بۆ ئەنجامدانی عومرە ڕێگەپێدراون
پەیوەندیدر