ترەمپ: من زۆر لە هاریس جوانترم



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە میانی وتارێکیدا دەڵێت کە، زۆر جوانترە لە کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لەمیانی کۆبوونەوەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ویلکس بار لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا دەڵێت، “من لە کامالا هاریس جوانترم”.

ئەمەش لە کاتێکدایە ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، کە گوێی لە شرۆڤەکارێک بووە کە بانگەشەی ئەوەی کردووە، هاریس خاڵێکی بەهێزتری بەسەر ترەمپدا هەیە، چونکە “ژنێکی زۆر جوانە”.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا چەند جارێک جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەو لە کامالا هاریس جوانترە.

پاسپۆرتی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
پێت پاسپۆرتی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
عێراق، لەهاوردەکردنی بۆمبی فرمێسک ڕێژدا، پیشەنگە
دوات عێراق، لەهاوردەکردنی بۆمبی فرمێسک ڕێژدا، پیشەنگە
پەیوەندیدار