وتەبێژی بارەگای بارزانی: سازش لە کوردستانیبونی کەرکووک ناکەین





وتەبیژی بارەگای بارزانی پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”سازش لە کوردستانیبونی کەرکووک ناکەین، كەرکوک دڵی کوردستانە،هەروەك سازش لەسەر کوردستانیبونی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ناکەین”

خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی: ناڕەزایەتیی ئێمە لە پێشێلکردنی رێککەوتنی نیشتمانی و جێبەجێکردنی ئەجێندایەکی سەیرو نامۆیە, کە ئامانجی هێنانە کایەی کێشە و ناهاوسەنگییە.

دەشڵێت:”پارێزگاری کەرکوک دەبێت کوردێکی میانڕەو بێت و دەبێت لایەنە کوردییەکانی دیکەش لەسەری رازی بن”.

راشیگەیاندووە، پێویستە رێککەوتن لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەی بکرێت, جگە لە رازیکردنی هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لە چوارچێوەی ئەو پارێزگایەدا (بەپێی رێژە و پێگەیان) پێکەوە دەژین.

وتەبێژی بارەگای بارزانی دەشڵێت:”ناکرێت پێگەو پۆستەکانی کورد بفرۆشرێن, بۆ ئەوەی پارێزگاکە بخرێتە نێو ئەجێندای نامۆ, کە هەندێ لایەن کاری بۆ دەکەن”.

” ئەو رێککەوتنانەی بەشێوەی چەواشەکاری ئەنجام دەدرێن، درەنگ بێ یان زوو، چارەنووسیان تەنیا شکستە” خالیدە خەلیل وا دەڵێت.

پێت لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دۆلار بەنرخی فەرمی دەدرێت بە هاووڵاتییان
جیهان.. تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون 18 هەزار کەسی تێپەڕاند
دوات جیهان.. تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون 18 هەزار کەسی تێپەڕاند
پەیوەندیدار