ڕاوێژكارێكی سودانی لەسەر مووچەی فەرمانبەران هاتەدەنگ



ڕاوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دواکەوتنی مووچە بەهۆی نەختینەوە نییە و عێراق ئەوەندەی نەختینە هەیە هەرگیز لێی نابڕێت.

مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكیدا، كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە ڕایگەیاند، هەموو ئەو قسانەی باس لە نەبوونی پارەی نەختینە دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ شێواندنی راستییەکانە، چونكە حکومەتی عێراق هەرگیز پارەی نەختینەی لێنابڕێت؛ ئەوە ڕاستییەکە و نابێت بشاردرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەسەڵاتی دراو نەرمییەکی ئەوتۆی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی نەختینەیی ئابووری بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆی خواستی دراو بە زیاتر لە ئاراستەیەک”.

ڕوونیشیکردەوە، “بانکی ناوەندی عێراق، بە پێی سیستمی یاسایی وڵات، بانکی دەرهێنەری پارەی نەختینەیە، ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی ئاستی نەختینەیی و سەقامگیرکردنیان بە بڕی و بەها و کاتی هەیە، کە سەقامگیری ئابووریی نیشتمانی و ڕێکوپێکی دەپارێزێت لە مامەڵەکانی”.

ساڵح وتی: ئەرکەکانی دەرکردنی پارەی نەختینە یەکێکە لە گرنگترین ئەرکە بنەڕەتییەکانی سیاسەتی دراو لە دابینکردنی پێداویستییەکانی سیستەمی پارەدانی نەختینەیی و پێویستییەکەی بە یەکە دراوییەکان بە بڕە پارەی جیاواز و بەهای دراوی جیاواز.

ناوبەناو ترس لە عێراق بڵاودەبێتەوە سەبارەت بە نەتوانینی حکومەت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی نەختینەیی داراییەوە، بەتایبەتی، کە هاوردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە کە زیاتر لە 90%ی ئابووری عێراق پێکدەهێنێت، لە حسابی عێراقدایە لەگەڵ بانكی فیدڕاڵی ئەمریکا.

جیهان.. تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون 18 هەزار کەسی تێپەڕاند
پێشت جیهان.. تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون 18 هەزار کەسی تێپەڕاند
باران و هەورەبروسكە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر باران و هەورەبروسكە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار