کۆبوونەوکانی ئەنجومەنی شورای ئێران بۆ هەڵسەنگاندنی پێکهاتەی کابینەی حکومەتەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دەستیانپێکرد.
لە دانیشتنی بەیانی ئەمڕۆدا، ئەنجومەنی شورای کۆماری ئیسلامی گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک کاندیدی پۆستە وەزارییەکان کرد و پاشان محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران دانیشتنەکەی هەڵگرت و ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆ درێژە بە دانیشتنەکە دەدەن بۆ پێداچوونەوە کە شایستەیی ئەو کەسانەی بۆ پۆستە وەزارییەکان کاندید کراون.
ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە ئسوڵگەراکان ڕەخنەیان لە پێکهاتە و کارنامەی وەزیرە کاندیدکراوەکان گرت و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکەش بە هۆی نەبوونی نوێنەری کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکان ڕەخنەیان لە پزیشکیان گرت.
لایخۆشیەوە، پزیشکیان پێکهاتەی حکومەتەکەی بە “حکومەتی سازانی نیشتمانی” وەسفکرد و ڕایگەیاند، بۆ هەموو ئیرانییەکانە.