هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە



بەشێک لە ڕێگای سەرەکیی (ژاراوە-قەڵادزێ) لە قەزای پشدەر ئاڕاستەی (چوون)، بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە، سبەی یەکشەممە بەهۆی ئەنجامدانی کاری هێڵکاری لەلایەن بەشی ئەندازەی هاتووچۆی ڕاپەڕینەوە بەشێک لە ڕێگای سەرەکیی (ژاراوە-قەڵادزێ) لە قەزای پشدەر ئاڕاستەی (چوون) دادەخرێت و ڕێگاکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت بە یەک ئاڕاستە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە شۆفێران دەکات هاوکاری تیمەکان بن و بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و پابەندی ڕێنماییەکان بن.

“بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەکرێت بە خزمەتگوزاری”
پێت “بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەکرێت بە خزمەتگوزاری”
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئەردۆغان دەستی بەسەر سێ ملیار دۆلاری هەنییەدا گرتووە
دوات وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئەردۆغان دەستی بەسەر سێ ملیار دۆلاری هەنییەدا گرتووە
پەیوەندیدار