ڕێکارەکانی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا هەڵدەگیرێن



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕێکارەکانی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا هەڵدەگیرێن، جوڵەی هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاسایی دەبن.

ئەمڕۆ شەممە، ڕەزاق موحەبیس ئەلسەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئاساییکردنەوەی جوڵەی سەرنشینان و هاووڵاتییانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگەیاند.

ئەلسەعداوی پشتڕاستی کردەوە، کردنەوەی فڕۆکەخانەکە بەگوێرەی ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ جوڵەی هاووڵاتییان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکەوە.

دوێنێ هەینی، وەزارەتی گواستنەوە میکانیزمی چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرا کرد، کە بەسەر 6 رێڕەودا دابەشکراون.

ڕاشیگەیاند، رێڕەوی چوونە ژوورەوە بۆ فڕۆکەخانەکە بەم شێوەیە دەبێت؛ هاتووان، ڕۆیشتووان، فەرمانبەران، بارهەڵگران، کۆمپانیای تەکسی رێگەپێدراو و هەڵگرانی باجی تایبەت.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕێگە بە گەشتیاران و هاووڵاتییان دەدرێت بچنە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە مەبەستی پێشوازیکردن و ماڵئاواییکردن بەبێ ئەوەی داوای بەڵگەنامەیان لێبکرێت، بەڵکو ڕێکارەکان بەشێوازی رێکخراو و ئاسایی دەبێت.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە لە کاتێکدایە، کە لە ساڵی 2003ەوە ڕێکاری ئەمنی تووند لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەگیرێتەبەر، بەشێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری زەحمەت کردووە.

بۆ چوونە ژوورەوە بۆ نێو فڕۆکەخانەی بەغدا، هاووڵاتی لانیکەم بە چوار قۆناخی پشکنیندا تێدەپەڕێت، کە دووانیان سەگی تایبەت تێیاندا بەکاردەهێندرێت.

 

خولی ئیتاڵیا دەستپێدەکات و بەرشەلۆنەش یارییەکی قورسی هەیە
پێت خولی ئیتاڵیا دەستپێدەکات و بەرشەلۆنەش یارییەکی قورسی هەیە
“دوو مووشەک ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق ڕاگرت”
دوات “دوو مووشەک ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق ڕاگرت”
پەیوەندیدار