“دوو مووشەک ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان لە عێراق ڕاگرت”



ئەمریکا بەرەو هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاداشتی لێکگەیشتنە هەنگاو دەنێت کە خشتەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق دیاری دەکرد و بەرپرسانی عێراقیش هۆکارەکەی بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئەمدواییە بۆ سەربازگەی عەین ئەسەد دەگێڕنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تاکلایەنە لە لایەن واشنتۆنەوە ڕاگیراوە و “دیار نییە کە واشنتۆن جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ (باسی کشانەوە)، بەڵام بە هۆی هێرشەکەی ئەمدواییەی سەر بنکەی عەین ئەسەد، دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە”.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا بڕیاری داوە کاتی ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، دوابخات و تێیدا هاتبووە: “زۆر نزیکبووین لە ڕاگەیاندنی ئەم ڕێککەوتنە، بەڵام پەرەسەندنەکانی ئەمدواییە بوونە هۆی دواخستنی کاتی کۆتاییهاتنی ئەرکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق”.

لایخۆشیەوە ماسیۆ میڵەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەربارەی دیاریکردنی هیچ وادەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق نەکردووە.

ڕۆژی 5ی ئەم مانگە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران بە دوو مووشەک هێرشیان کردە سەر سەربازگەی عەیند ئەسەد لە ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە.

ڕێکارەکانی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا هەڵدەگیرێن
پێت ڕێکارەکانی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا هەڵدەگیرێن
هەواڵگری ئیسرائیل زانیاری ئاشکرا دەکات
دوات هەواڵگری ئیسرائیل زانیاری ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار