ئاسایشی هەولێر: هەرکەس و لایەنێک لە هەڵبژاردندا چەک ببەخشێتەوە دەدرێتە دادگا



بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هەرکەس و لایەنێک لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، چەک ببەخشێتەوە ئەوا یاسای چەكی لەسەر جێبەجێ دەكرێت.

(لیوا بارزان قەساب)، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هیوادارن لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕوو نەدات و وەک خۆی بەڕێوە بچێت، داوا لە لایەن و حیزب و كەسایەتییەكان دەکەین، بە چەكەوە بانگەشە نەكەن، چونكە ڕێگە پێدراو نییە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر داواشدەکات کە هیچ کەس لایەنێک چەک نەبەخشێتەوە، لەبەرئەوەی لە ڕێگای داواكاریی گشتییەوە دەدرێتە دادگا و بەپێی یاسای چەک سزا دەدرێت و لەسەری جێبەجێ دەكرێ.

هەواڵگری ئیسرائیل زانیاری ئاشکرا دەکات
پێت هەواڵگری ئیسرائیل زانیاری ئاشکرا دەکات
پشتیوان سادق: هەولێرهی پارتییە
دوات پشتیوان سادق: هەولێرهی پارتییە
پەیوەنیدر