زانا هۆڵەندیەکە هۆشداری بوومەلەرزەی بەهێز دەدات



دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە ناوچەکانی سنووری سوریا و ئوردنی گرتەوە، ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەزانی هۆڵەندی فرانک هوگەربیتس هۆشداری دا.

ئەمڕۆ هەینی لە تویتێکدا لە ئەکاونتەکەیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس بومەلەرزەزانی هۆڵەندی فرانک هوگەربیتس هۆشداریدا لەوەی بەم زووانە بوومەلەرزەیەکی بەهێزتر ڕوودەدات.

هەروەها داوای لە دانیشتوانی ناوچەکە کرد لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هۆشیار بن.

زانا هۆڵەندییەکە پێش چەندڕۆژێک پێشبینی کردبوو لە 18 و 19ی ئاب ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە لەسەر ئەو سنوورانە دابوو، هەروەها پێشبینی بۆ ڕوودانی بوومەلەرزەکەی تورکیاش کردبوو.

هەرچەندە پێشبینییەکانی زانا هۆڵەندییەکە جێگەی مشتومڕی زۆرە، بەڵام  هەموو زانایانی بوومەلەرزەزان دڵنیان لەوەی کە ناتوانرێت پێشبینی وادەی بوومەلەرزە بکرێت.

پێشتریش ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 ڕێختەر ناوچەی سنووری ئوردن و سوریای هەژاند، بەپێی ئەوەی سەنتەری توێژینەوەی زانستە زەوییە ئەڵمانییەکان GFZ ڕایگەیاندووە، ئاماژەی بەوەکردووە کە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر بووە.

دانیشتوانی سەرتاسەری سوریا و لوبنان هەستیان بەم لەرزینە کرد، هەروەها هەندێک ناوچەی تورکیا.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی ئەوەی کە ئاژانسی فەرمیی سوریا پشتڕاستیکردووەتەوە، نزیکەی ١٧ کەس لە شاری سەلامیە لە ڕۆژئاوای سوریا برینداربوون.

جێگای سەرنجە کە درەنگانی دووشەممەی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە لە شاری حەما لە ڕۆژئاوای سووریاش هەژاند و بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ و دەیان کەس بریندار بوون بەڵام هیچ کوژراوێک نەبوون.

سێ لایەنی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
پێت سێ لایەنی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر پەیامێک ئاڕاستەی خوێندکاران دەکات
دوات بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر پەیامێک ئاڕاستەی خوێندکاران دەکات
پەیوەندیدار