سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی فیدراڵ ناچێتە ژێر باری ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لیستەکانی مووچەی ھەرێم پڕن لە کێشە و وەزارەتی دارایی فیدراڵ ناچێتە ژێر باری ناردنی پارە بەو کەموکوڕیانەوە

سۆران عومەر ئەندا.می ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، حکومەت و وەزارەتی دارایی ھەرێم ئامادە نین کێشەی لیستەکانی مووچە چارەسەر بکەن و کات بەڕێدەکەن.

دەشڵێت، حکومەت و وەزارەتی دارایی ھەرێم بێباکن و ئامادەش نین بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ بەبانکیکردنی مووچە جێبەجێبکەن.

راشیگەیاندووە، لیستی ئەمنی کێشەی زۆری تێدایەو ھەزاران کەسی تێدایە بەبێ زانیاری یان بەبێ ناو، ھەروەھا دەیان ھەزار ناویش نەنێردراوە.

“وەزارەتی دارایی فیدراڵ ناچێتە ژێر باری ناردنی پارە بەو کەموکوڕیانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک وەزیران داوای خەرجکردنی موچەی کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی دەڵێت، تێبینییەکانی مانگی پێشوو چاک نەکراون، بۆیە ھێشتا بڕیاری ناردنی موچەی مانگی تەممووز نەدراوە” سۆران عومەر وای وت.

مەكتەبی سیاسی پارتی: هەوڵی زۆرمان داوە و زۆرترین نەرمیشمان لە پێناو یەكڕیزیدا نواندوە
پێت مەكتەبی سیاسی پارتی: هەوڵی زۆرمان داوە و زۆرترین نەرمیشمان لە پێناو یەكڕیزیدا نواندوە
شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
دوات شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار