دەوامی ناوەندەکانی خوێندن گۆرانکارییان بەسەردا هات



وەزارەتی پەروەردە بە نووسراو سەرجەم پەروەردەکان ئاگادار دەکاتەوە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن گۆڕانکاری تێدا کراوە و دەبێتە یەکشەممان و پێنج شەممان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ی ئاب وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوی فەرمی سەرجەم پەروەردەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە دەوامی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن گۆرانکارییان تێدا کراوە و لە ڕۆژی شەممەوە دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، بەهۆی دەستپێکردن بە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی/خولی دووەم، دەوامی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن ڕۆژانی یەک شەممە و پێنج شەممە دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی پەروەردە پێشتر بڕیاریدا بەهۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕۆژانی دەوامی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندنی بۆ ڕۆژانی دووشەممان و پێنج شەممان گۆری.

هاتووچۆی ماتۆڕی دوو تایە قەدەغە دەکرێت
پێشت هاتووچۆی ماتۆڕی دوو تایە قەدەغە دەکرێت
عێراق و تورکیا یاداشتی سەربازی و ئەمنی واژۆ دەکەن
دواتر عێراق و تورکیا یاداشتی سەربازی و ئەمنی واژۆ دەکەن
پەیوەندیدار