یەکەم وڵاتی ئەوروپی ڕێکاری توند دەگرێتە بەر



دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا بەهێزکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزییان لە فڕۆکەخانەی مەدرید ڕاگەیاند.

ڕۆژی پێنجشەممەی ، دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا بەهێزکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزییان لە فڕۆکەخانەی مەدرید ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە تەندروستی جیهان هۆشداری بەپەلەی دا.

ئاژانسی هەواڵی ئەوروپا پرێس لە زاری فاتیمە ماتوتێ، ڕاوێژکاری تەندروستی هەرێمییەوە بڵاویکردووەتەوە، “لەم کاتەدا ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لە کۆمەڵگەی مەدرید زۆرە، هۆکارەکەش دەتوانرێت بەهۆی گەشتیارانەوەبێت کە دەچنە وڵاتانی ئەفریقا یان بەرکەوتەی ڕاستەخۆیان لەگەڵ کەسی تووشبوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڤایرۆسە “لە کاتی بڵاوبوونەوەی لە کیشوەری ئەفریقادا دەستنیشانکراوە.”

پێشتر، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، ڕایگەیاندبوو کە بڵاوبوونەوەی “ئاوڵەی مەیموون” لە ئەفریقا، حاڵەتێکی نائاسایی پەتازانییە بۆ تەندروستی گشتی و نیگەرانی نێودەوڵەتی دروست دەکات.

شایانی باسە کە ڤایرۆسی “M Pox” کە پێشتر بە “ئاوڵەی مەیموون” ناسرابوو، لە ڕێگەی بەرکەوتنی نزیکەوە بڵاودەبێتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی پەڵەی پێست، جل و بەرگی پیس یان لیک، یان لە ڕێگەی پرژە هەناسەییەکان لەکاتی کۆکەدا دەگوازرێتەوە، و دەبێتە هۆی تووشکردنی کەسی بەرامبەر و دەرکەوتنی پەڵەیەکی ئازاربەخش و دروستبوونی کیسە لەسەر پێست.

عێراق و تورکیا یاداشتی سەربازی و ئەمنی واژۆ دەکەن
پێشت عێراق و تورکیا یاداشتی سەربازی و ئەمنی واژۆ دەکەن
بەشێکی دیکەی پێداویستی پزیشکی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا
دواتر بەشێکی دیکەی پێداویستی پزیشکی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا
پەیوەندیدار