بەشێکی دیکەی پێداویستی پزیشکی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا



ئەمڕۆ ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە ومیرە، د. رەزا سنیار بەڕێوبەری کاروباری پزیشکی, فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانی دژ بەداعش و فەرماندەی پەرەپێدانی تواناکان لە عیراق، لەمەراسیمێکدا بەشێکی دیکەی کۆمەک و هاوکارییەکانی وڵاتی ئەڵمانیا کەخۆی لە ژمارەیەک کۆLەپشتی سەربازی دەبینیەوە رادەتی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

هاوکارییەکان بریتیبوون لە چەندین کۆڵەپشت کەپێدویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی لەخۆدەگرت بۆ چارەسەری لەناکاوی پیشمەرگە.

ئەڵمانیا لە سەرەتای جەنگی داعشەوە تا ئێستا هاوکار و هاوئاهەنگ بووە، ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی بواری پزیشکی، جێگری سەرۆکی ئەرکان سوپاس و پێزانینی وەزارەتی پێشمەرگەی ئاڕاستەی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا و ڕاوێژکارانی سەربازی ئەو وڵاتە لەهەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: وڵاتی ئەڵمانیا لەماوەکانی رابردوو خزمەتێکی بەرچاوی هەبووە بەتایبەت بەدروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە و هاوکاریکردنی زۆرینەی یەکە سەربازییەکان لەوەزارەتی پێشمەرگەدا.

هەر لەو مەراسیمەدا، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان لەوتەیەکدا رایگەیاند: پەیووەندییەکانمان بەردەوامە و هاوکارییەکانی ئەمڕۆش نیشانەی پەیوەندی بەهێزی نێوان تیمی سەربازیی سوپای ئەڵمانیا و وەزارەتی پێشمەرگەیە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمانە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوێکی ئەرێنیشە لە بنیاتنانی هێزی پێشمەرگە.

فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشدا، لەساڵی ئایندەدا پلانمان هەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکاری دیکەش بەڕێوەیە بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٤.

 

یەکەم وڵاتی ئەوروپی ڕێکاری توند دەگرێتە بەر
پێشت یەکەم وڵاتی ئەوروپی ڕێکاری توند دەگرێتە بەر
یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات
دواتر یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات
پەیوەندیدار