ئۆکراین لە کورسک، ڕووسیاش لە دۆنێتسک پێشڕەوی دەکەن



وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە ١٥/٨/٢٠٢٤ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە شارۆچکەیەکی نوێی نزیک لە یەکێک لە میحوەرە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین کۆنترۆڵ بکەن، هاوکات هێزەکانی ئۆکراینیش کە لە شەڕەکانی ناوچەی دۆنباس نزیکەی هەزار و ١٢٠ سەربازیان لەدەستداوە، لە کورسکەوە پێشڕەوی دەکەن.

 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی ڕووسیا شارۆچکەی ئیڤانۆڤکایان لە دۆنێتسک کۆنترۆڵکردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “٧ هێرشی گروپە هێرشبەرەکانی لیوای ٥٣ی ئامادەی هێزەکانی ئۆکراین و لیوای ١٥ی پاسەوانی نیشتمانیان بەرپەرچداوەتەوە”.

 

شارۆچکەی ئیڤانیڤکا تەنها ١٥ کیلۆمەتر لە شاری پۆکرۆڤسکەوە دوورە کە بە ناوەندێکی لۆجستیکی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین دادەنرێت.

 

پۆکرۆڤسک لە مێژە ئامانجی هێزەکانی ڕووسیا یە، چونکە دەکەوێتە یەکتربڕی ڕێگایەکی گەورە کە دابینکارێکی گەورەی هێزەکانی ئۆکراین و شارەکانی سەرانسەری بەرەی ڕۆژهەڵاتە.

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت؛ لەم هەنگاوەیاندا زیانەکانی دوژمن تا ٤٧٠ سەرباز بووە”، ئۆتۆمبێلێکی شەڕکەری پیادەی برادلی ئەمریکی و ئۆتۆمبێلێکی شەڕکەری زرێپۆشی ماکس پرۆ کە لە ئەمریکا دروستکراون لەگەڵ دوو تۆپخانە تێکشکێنراون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، یەکەکانی گروپی هێزەکانی ڕۆژئاوا “کۆنتڕۆڵکردنی پێگەی سوودمەندتریان گرتە دەست و هێزەکانی سەر بە ئۆکراینیان کردە ئامانج لە ناوچەکانی نێڤسکۆیە، شێرڤۆنای دیبرۆڤا، ماکێیڤکا و ستێلماخۆڤکا” لە پارێزگای لوگانسک.

 

بەپێی بەیاننامەکە، “هێزەکانی ئۆکراین تا ٤٧٠ سەرباز و ٣ زرێپۆشی M113 کە لە ئەمریکا دروستکراون و ژمارەیەک جەکی مەیدانییان لەدەستداوە”.

 

هەر بەپێی بەیاننامەکە، یەکەکانی هێزەکانی باشووریش دۆخی تاکتیکییان باشتر کردووە و دوژمن تا ٦٥٠ سەرباز و دوو زرێپۆشی شەڕکەر و ٥ ئۆتۆمبێلی لەدەستداوەو کۆگایەکی تەقەمەنیش تێکشکێندراوە.

 

لە بەرە شەڕکەرەکانی دیکە لە دۆنێتسک، هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتەوە دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر شاری تۆرسک، هەروەها دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر گرۆدێڤکا.

 

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئۆکراین بەردەوامن لە پێشڕەوی لە پارێزگای کورسک و سەربازی زیاتریان بڵاوکردووەتەوە.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئۆکراین تا ١٢ هەزار سەربازی ئۆکراینی لە هێرشەکەی سەر کورسکدا بەشداری پێکردووە.

تائێستا نزیکەی ملیۆنێک زیارەتکار هاتونەتە عێراق
پێت تائێستا نزیکەی ملیۆنێک زیارەتکار هاتونەتە عێراق
ئاگادارییەک بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی ئینتەرنێت
دوات ئاگادارییەک بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی ئینتەرنێت
پەیوەندیدار