پارێزگاری کەرکووک دوو هەفتە مۆڵەت دەداتە شارەوانی بۆ پاککردنەوەی شارەکە



پارێزگاری کەرکووک لەگەڵ شارەوانی کۆبووەوە و ماوەی دوو هەفتە مۆڵەتی خستە بەردەمیان بۆ ئەوەی تەواوی شارەکە پاک بکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ دۆسێی پاککردنەوەی شارەکە سەرپەرشتی کۆبونەوەیه‌كی فراوانی ئیدارە و كارمه‌ندانی شارەوانی کرد.

پارێزگەی کەرکووک بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا یاریدەدەری هونه‌ری و بەڕێوەبەری شارەوانی و بەڕێوەبەری پلان دانانی گشتی و بەرپرسانی شەش بەش و هۆبه‌ و کەرتەکانی شارەوانی ئامادە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک بە بەرپرسانی شارەوانی ڕاگەیاند، ماوه‌ی دوو هەفتەتان هه‌یه‌ بۆ پاککردنەوەی شەقام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار و بە پێچەوانەشەوە ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە دەگرینەبەر.

پارێزگاری کەرکووک کە دوێنێ بە فەرمی دەستبەکاربوو، وتیشی: “كه‌مته‌رخه‌م نابین له‌ ئاست خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پاکڕاگرتنی شاری کەرکووک”.

ئاگادارییەک بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی ئینتەرنێت
پێت ئاگادارییەک بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی ئینتەرنێت
تەندروستی سلێمانی نیشانەکان و هۆکاری تووشبوون بە “ئاوڵەی مەیمون”ی بڵاوکردەوە
دوات تەندروستی سلێمانی نیشانەکان و هۆکاری تووشبوون بە “ئاوڵەی مەیمون”ی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار