عەلی حسێن: سلێمانی شاری بارزانی پەروەرانە



بەرپرسێکی پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیدا ڕایدەگەیەنێت کە شاری سلێمانی هەمیشە بارزانی پەروەربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی حسێن، بەرپرسی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی-هەڵەبجە، لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیدا وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، هەرکاتێک پارتی بەهێزبووبێت، کوردستانیش بەهێز بووە.

وتیشی: “سلێمانی شاری بارزانی پەروەرانە، چونکە ساڵی 1943 شێخ ئەحمەدی بارزان و بارزانی نەمر (مەلا مستەفای بارزان) لە هەموو کوردستاندا سلێمانییان هەڵبژارد بۆ دەستپێکردنی شۆڕشەکانی بارزان و چوونیان بەرەو کۆماری کوردستان”.

داواشی لە لایەنگرانی حزبەکەی کرد وەڵامی ئەو کەس و لایەنانە نەدەنەوە کە “چاویان بە سەنگ و پێگەی پارتی هەڵنایەت”.

عەلی حسێن ئاماژەشیدا بەوەی چاویان لەوەیە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەنگی لە ئاست پێگەی حزبەکەیان لە ناوچەکەدا بەدەستبهێنن.

داوای دەستبەسەرداگرتنی موڵکێکی خێزانی سەدام حسێن دەکرێت
پێشت داوای دەستبەسەرداگرتنی موڵکێکی خێزانی سەدام حسێن دەکرێت
ئەمڕۆ دەوحە چارەنووسی کەرتی غەززە یەکلادەکاتەوە
دواتر ئەمڕۆ دەوحە چارەنووسی کەرتی غەززە یەکلادەکاتەوە
پەیوەندیدار