ئەمڕۆ دەوحە چارەنووسی کەرتی غەززە یەکلادەکاتەوە



چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوانی ئیسرائیل و حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا بەشداریکردنی شاندی بزووتنەوەی حەماس یەکلانەبووەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ویلیام بێرنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی و شاندی ئیسرائیل، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی میسر و قەتەری نێوەندگیر لە دەوحە کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

هەرچەندە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەن، بەڵام بەشداریکردنیان لە دانوستانەکە یەکلانەبووەتەوە.

پێشتریش فیدانت باتیل، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، هاوبەشە قەتەرییەکانمان هەوڵ دەدەن نوێنەری حەماس لە دانوستانەکاندا ئامادەبن.

حەماس سوورە لەسەر ئەوەی شەڕی غەززە بە سێ قۆناغ کۆتایی بێت کە ئەوانیش ڕاگەیاندنی ئاگربەست، کشانەوە هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی، پاشان ئازادکردنی دیلە فەڵەسینییەکانن.

لە دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری بزووتنەوەی حەماسەوە، ئیسرائیل هێرشێکی کاولکاریی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە دەیان هەزاری دیکەش برینداربوون.

لە لایەکی دیکەشەوە ئێرانیش چاوەڕێی ئەنجامی دانوستانەکە دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل یاخود ئەگەری دواخستنی، کە پێشتر بەرپرسانی تاران جەختیان کردبووەوە کە لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، هێرش دەکەن سەر ئیسرائیل.

عەلی حسێن: سلێمانی شاری بارزانی پەروەرانە
پێشت عەلی حسێن: سلێمانی شاری بارزانی پەروەرانە
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ مووچە بگات
دواتر چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ مووچە بگات
پەیوەندیدار