چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ مووچە بگات



هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکات ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرەکانی بۆ ڕەوانە بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

پێشتر خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێشەممەیان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاندبوو کە تەیف سامی وەزیری دارایی پێیوتوون ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرن.

لە کوبوونەوەکەدا وەزیری دارایی عێراق هیچ بەڵێنێکی سەبارەت بە ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان نەداوە.

کۆتایی مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، بەڵام وا نیوەی مانگی ئاب تێپەڕدەبێت و هێشتا مووچە دابەش نەکراوە.

ئەمڕۆ دەوحە چارەنووسی کەرتی غەززە یەکلادەکاتەوە
پێت ئەمڕۆ دەوحە چارەنووسی کەرتی غەززە یەکلادەکاتەوە
پزیشکێکی سلێمانی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەیەکی جیهانیی پلە بەرز
دوات پزیشکێکی سلێمانی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەیەکی جیهانیی پلە بەرز
پەیوەندیدار