پزیشکێکی سلێمانی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەیەکی جیهانیی پلە بەرز



تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، پزیشکێکی پسپۆڕی هەناوی توانوویەتی بڕوانامە بە دەست بهێنێت لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانیی و ڕاستەوخۆ ببێت بە ئەندامی ئەو کۆلێژە و کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی لەندەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە د. زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆری هەناویی کە کار دەکات لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی توانوویەتی بڕوانامە بە دەست بهێنێت لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانیی و ڕاستەوخۆ ببێت بە ئەندامی ئەو کۆلێژە و کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی لەندەن.

د. زانیار باسی کرد کە چەند قۆناغ تاقیکردنەوەی ئەنجامداوە تاوەکو گەیشتووەتە ئەوەی دانپێدانی کۆلێژەکە بە دەستبهێنێت کە شایستەی ئەندام بوون بێت لەو کۆلێژە.

دەشڵێت:”ئەم کۆلێژە زیاد لە ٥٠٠ ساڵە هەیە و بە ئەندام بوون تیایدا واتە ئەو پزیشکە متمانە پێکراوە لە پسپۆری هەناویی گشتی لەسەر ئاستی جیهان”.

هەروەها ئەوەی ڕوون کردەوە، کە چۆن پزیشکانی کوردستان و شاری سلێمانی هیچیان کەمتر نییە لە پزیشکانی دیکەی ووڵاتان کاتێک دەتوانن ئەو بڕوانامانە بە دەست بهێنن و ببن بە مایەی خزمەتی بەردەوام بەکەرتی تەندروستی وە بەتایبەت نەخۆشەکان بە نوێترین زانستی پزیشکی لەشاری سلێمانی ..

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ مووچە بگات
پێت چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ مووچە بگات
زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی حەوتی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم ئاشکرادەکرێت
دوات زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی حەوتی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم ئاشکرادەکرێت
پەیوەندیدار