بۆچی مۆبایلەکانمان گەرم دەبن، هۆکارەکان چین؟



لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم هاوینەدا، تەنها خۆت نیت کە هەست بە گەرمایەکی بەتین دەکەیت، بەڵکو مۆبایلە زیرەکەکەشت پلەی گەرمای بەرزدەبێتەوە.

لە کاتێکدا زۆربەی ئامێرە مۆدێرنەکان تایبەتمەندی ساردکەرەوەیان هەیە کە یارمەتیان دەدات لە وەرزە گەرمەکان و هاویندا ئامێرەکە سارد بکاتەوە، بەڵام هێشتا پێویستە وریا بیت، چونکە ڕەنگە زیانی گەورەت لێبدات.

کاتێک مۆبایلەکەت زۆر گەرم دەبێت، لەوانەیە بکوژێتەوە و تاماوەیەک نەتوانیت هەڵیبکەیتەوە ئەمەش بەهۆی گەرمبوونی مۆبایلەکەیە و دەیەوێت ساردبێتەوە.

بۆ ئەوەی زۆر مۆبایلەکانمان گەرم نەبێت، دەتوانیت لە تیشکی خۆری دووربخەیتەوە، بەڵام کۆمەڵێک تایبەتمەندی ڕۆژانە هەیە کە بەکاریدەهێنیت وادەکات گەرمی مۆبایلەکەت زیاتر بێت.

لێرەدا پێنج تایبەتمەندی سەرەکی دەخەینەڕوو:

پەیوەندی ڤیدیۆیی

لەوانەیە تێبینی ئەوەت کردبێت کە مۆبایلەکەت گەرم دەبێت لە کاتی پەیوەندی ڤیدیۆیی، جا چ لەسەر واتسئەپ بێت یان ئەپێکی تر، ئەم پەیوەندیانە پێویستیان بە هێزێکی زۆر لە مۆبایلە زیرەکەکەت هەیە، بۆیە پێویستە رەچاوی ئەوە بکەین لەبەردەم تیشکی خۆر و ساتە زۆر گەرمەکان ئەو بەرنامانە بەکارنەهێنیت.

تۆمارکردنی ڤیدیۆ

بێ گومان حەز دەکەیت ڕۆژانە زۆر شت تۆماربکەیت و ڤیدیۆی بکەیت، بەڵام بیرت نەچێت هاوشێوەی پەیوەندی ڤیدیۆیی، تۆمارکردنی ڤیدیۆ کلیپەکان وزەی زۆری دەوێت و هەروەها پلەی گەرمی مۆبایلەکە بەرز دەکاتەوە.

کارپیکردنی ڤیدیۆ یان پەخشکردنی

ڤیدیۆکان بەگشتی بەشێکی زۆر لە سەرچاوەکانی وزەی مۆبایلەکەت بەکاردەهێنن، و زۆر بەشی کاردەکات، ئەمە وادەکات مۆبایلەکەت زیاتر گەرمببێت بەتایبەت لەوکاتانەی بە سیستمی وای فای و ئینتەرنێتی گوازراوەوە بەستراویتەوە وەک 4G.

بەرنامەکانی گەشتکردن

ئەپەکانی گەشتکردن وەک Google Maps یان Waze دەکرێت زۆر بەسوودبن ، زەحمەتە خۆت لێیان بەدوور بگرێت کاتێک پێویستت پێیانە بۆ گەشتکردن.

بەڵام بەکارهێنانیان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی گەرمبوونی مۆبایلەکە بە شێوەیەکی مەترسیدار، ئەگەر ناچار بوویت بەکاریان بهێنیت، هەوڵبدە مۆبایلەکەت لە سێبەردا بهێڵیتەوە.

بارگاوینەکردن لەکاتی بەکارهێنانی ئەپەکاندا

ئەو تایبەتمەندیانەی کە سەرچاوەیەکی زۆر بەکاردەهێنن دەبێتە هۆی گەرمبوونی مۆبایلەکە بە شێوەیەکی بەرچاو ئەگەر لە هەمان کاتدا بارگاوی بکەیتەوە، ئەم هەنگاوە زۆرینەی جارەکان وادەکات مۆبایلەکەت زیاتر گەرمببێت و هەندێکجاریش تووشی ڕووداو ببیت، بۆیە هەوڵبدە کاتێ بارگاوی دەکەیت بەکاری مەهێنە.

زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی حەوتی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم ئاشکرادەکرێت
پێت زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی حەوتی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم ئاشکرادەکرێت
كاتی ناردنی مووچە بۆ هەرێم ئاشكراكرا
دوات كاتی ناردنی مووچە بۆ هەرێم ئاشكراكرا
پەیوەندیدار