كاتی ناردنی مووچە بۆ هەرێم ئاشكراكرا



میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە، كە سبەینێ‌ پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، كە لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردۆتەوە، سبەی پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

بەپێی وتەی سەرچاوەكە، “وەزارەتی دارایی عێراق بڕی یەک تریلۆن دینار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنی و سەربازییەكان”.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاو دەکرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی كۆبووەوە و بە وتەی پەرلەمانتارانی كوردی بەشدار لە كۆبوونەوەكە،لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پارە بۆ مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.

 

بۆچی مۆبایلەکانمان گەرم دەبن، هۆکارەکان چین؟
پێت بۆچی مۆبایلەکانمان گەرم دەبن، هۆکارەکان چین؟
داوای کردنەوەی لقی بانکێک لە هەرێم دەکرێت
دوات داوای کردنەوەی لقی بانکێک لە هەرێم دەکرێت
پەیوەنیدر