بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان زیادكرا



شەشەم بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان لەهەرێم دابەشدەکرێت ‌و برنج ‌و نیسکیش بۆ هەر کەسێک نیو کیلۆ زیادکراوە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی‌ کەلوپەلی خۆراک لەسلێمانی ڕایگەیاندووە، “دابەشکردنی خۆراکمان بۆ بریکارەکان دەستپێکردووە، برنج‌ و چەند بەرهەمێکی دیکە دراوەتە بریکارەکان ‌و دابەشکردن بەسەریاندا بەردەوامە”.

ڕاشیگەیاندووە، “خۆراکی پێویست بۆ دابەشکردن بەردەستە و هەرکاتێک تەواوی بریکارەکان هەموو بەشەخۆراکیان وەرگرت، دابەشکردن دەستپێدەکەن، کە چاوەڕوان دەکرێت لەڕۆژانی داهاتوودابێت”.

ئاشكراشی كردووە، بەشەخۆراکی شەشەم بۆ هەر کەسێک بریتیه‌ له‌ (9 کیلۆ ئارد،3 کیلۆ برنج، کیلۆیەک شەکر، لیترێک زەیت، کیلۆیەک نیسک لەگەڵ دۆشاوی تەماتە).

 

سێ‌ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا دا و 7 كەس برینداربوون
پێت سێ‌ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا دا و 7 كەس برینداربوون
شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار