شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



شەپۆلێكی گەرمای بەتین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆش کاریگەری بارستە ھەواکەی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت، کە سێ ڕۆژە بووەتە ھۆی نزمبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما و لە سبەی پێنج شەممەوە 15/8/2024 کاریگەری نامێنێت و پەستانی بەرگەھەوا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بەرزدەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، پێشبینی ئەکرێت سبەی پلەی گەرمی لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بەگشتی عێراق بەراورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی 2 پلە بەرزببێتەوە و کاریگەری ئەم گەرمایە بۆ ڕۆژی ھەینی 16/8 لەناوچەکانی ھەرێم بەردەوامی ئەبێت، بەڵام لەناوچەکانی ناوەراست و باشوری عێراق بۆ ڕۆژی شەممەش بەردەوامی ئەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاڕاستەی با لەماوەی ئاماژەپێکراودا بەزۆری باکوری ڕۆژئاوا ئەبێت لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم و باکوری ڕۆژھەڵات بەخێرای 10-20کم/کاتژمێر .

بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان زیادكرا
پێت بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاووڵاتیان زیادكرا
دوو فڕۆکەی جەنگیی فەڕەنسا پێکیاندادا و تێکشکان
دوات دوو فڕۆکەی جەنگیی فەڕەنسا پێکیاندادا و تێکشکان
پەیوەندیدار