دوو فڕۆکەی جەنگیی فەڕەنسا پێکیاندادا و تێکشکان



ئەمڕۆ چوار شەممە 14ی ئاب، دوو فڕۆکەی شەڕکەری ڕافال لە ئاسمانی باکووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا پێکیاندا و کەوتنەخوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) بڵاویکردەوە، دوو فڕۆکەی شەڕکەری ڕافال لە ئاسمانی باکووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا پێکیانداوە و گەڕان بەدوای تیمی یەکێک لە فڕۆکەکان بەردەوامە.

وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، ئەو دوو فڕۆکەیە لە بنکەی ئاسمانی سانت دیزێرەوە فڕیون و یەکێک لە فڕۆکەوانەکان بەر لە پێکدادانەکە دەرچووە، بەڵام ئەو ڕاهێنەر و فڕۆکەوانە خوێندکارەی، کە لە فڕۆکەی دووەمدا بوون، بێسەروشوێنن.

شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
‎هۆتێل رەشید لە مام جەلالەوە بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی
دوات ‎هۆتێل رەشید لە مام جەلالەوە بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی
پەیوەندیدار