وەزارەتی دارایی رەزامەندی پیشانداوە بە خەرجکردنی مینحەی مانگانەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە ژمارەیان 19 هەزار و 592 کەسە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئاب، بەنووسراوی فەرمی کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە وەزارەتی دارایی و ئابوری رەزامەندی نیشانداوە بە خەرجكردنی مینحەی مانگانەی 19 هەزار و 592 زیندانیكراو و گیراوی سیاسی.
بەپێی نووسراوەکە کە میدیای سەر بە گۆڕان بڵاویکردۆتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تۆمار کراون 19 هەزار و 592 کەسە و بڕی پارەكەشی هەشت ملیار و 750 ملیۆن دینارە، كە لە ساڵی 2013وە ڕاگیراوە.
مینحەی زیندانی سیاسی دوای یەكخستنەوەی مووچە ڕاگیرا، و بە بڕیارێك خرابووە سەر بڕی مووچەی ئەو كەسانە ئەگەر مووچەخۆر بن.