وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان:هیچ کەناڵێل لەلایەن ئێمەوە ڕانەگیراوە



وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هیچ کەناڵێک لە هەرێم رانەگیراوە و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، بڕیاری داخستنی هیچ كه‌ناڵێكی نه‌داوه‌.

ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، ، ئەو كەناڵانەی مۆڵەتی كاركردنیان نیە، كۆمپانیاكانی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان، پەخشیان ڕاگرتوون، تا ئەو كاتەی مۆڵەت وەردەگرن، یان مۆڵەتەكانیان نوێ دەكەنەوە.

جەختیشی کردۆتەوە، بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان، له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی فریكوێنسی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان مۆڵه‌تی كاركردنی به‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك داوه‌، وه‌كوو وه‌زاره‌ت داوامان له‌ كۆمپانیاكانی بواری په‌خشكردنه‌وه‌ كردووه‌، نابێ هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی به‌بێ مۆڵه‌ت په‌خش بكات.

ڕاشیگەیاندووە، هه‌ر كه‌ناڵێك له‌ ئێسته‌دا گه‌ر په‌خشه‌كه‌ی له‌ سێرڤه‌ری خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیاكان ده‌رهاتبێ، دیاره‌ مۆڵه‌تی نییه،‌ یان مۆڵه‌تی نه‌بووه‌، گه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێك مۆڵه‌تی هه‌یه‌ و گرفتی یاسایی نییه‌، با په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ بكات تا كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
پێت هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەكرێت
دوات ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەكرێت
پەیوەنیدر