لە چەند پارێزگایەكی عێراق چەند ڕۆژێك كرایە پشوو



بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و یادی چلەی ئیمام حسێن-ەوە، سبەینێ‌ و چەند ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو لە چەند پارێزگایەكی عێراق كرا بە پشووی فەرمی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای موسەننا، موهەنەد عەتابی، پارێزگاری شارەكە بڕیاریداوە سبەی پێنج شەممە 15ی ئاب، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەكان ڕابگرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكان بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوەیە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ پارێزگای دیوانیە بڕیاریدا سێ ڕۆژ بكاتە پشووی فەرمی بەهۆی یادی چلەی ئیمام حسێن-ەوە و ئەنجوومەنی پارێزگاكە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاردرا ڕۆژانی سێ شەممە، چوار شەممە و پێنج شەممەی داهاتوو كە دەكاتە 20 بۆ 22ی ئاب، دەوامی فەرمی ڕابگرێت جگە لە بەشەكانی ئاسایش و تەندروستی.
لای خۆشیەوە، پارێزگاری کەربەلا پێشتر ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە پارێزگاکەدا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕاگەیاندبوو، هەروەها پارێزگاری نەجەف بڕیاری داوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ ئەوەی دەرفەت بە هاووڵاتیان بدەن بەشداری یادی چلە بكەن.

 

چۆن زیرەکی دەستکرد فێردەکرێت؟
پێشت چۆن زیرەکی دەستکرد فێردەکرێت؟
قەپانی کێشی بارهەڵگرەکان لادەبرێن
دواتر قەپانی کێشی بارهەڵگرەکان لادەبرێن
پەیوەندیدار