ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکووک سوێندی یاسایی دەخوات



دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆکایەتی، ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکووک سوێندی یاسایی دەخوات.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێبوار تەها، سەردانی دادگای کەرکووک بکات و وەک پارێزگار سوێندی یاسایی بخوات. بڕیارە دواتر ڕێبوار تەها بچێتە باڵەخانەی پارێزگە و وەک 54ەمین پارێزگاری کەرکووک دەستبەکاربێت.

دوێنێ د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها، وەک پارێزگاری کەرکووک دەکرد و بەوەش کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کە دەربارەی ئەگەری بوونی گرفتی یاسایی لە پرسی هەڵبژاردنیدا دروست ببوو.

شەوی شەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە ئامادەبوونی پێنج ئەندامی یەکێتی، سیانی عەرەب و ئەندامێکی بابلییون، لە بەغدا کۆبووەوە و تێیدا ڕێبوار تەهای وەک پارێزگار هەڵبژارد.

کۆبوونەوەکە بە بێ ئامادەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان و عەرەبەکانی سەر بە خەمیس خەنجەر و تورکمانەکان بەڕێوەچوو و دواتریش هەر سێ لایەنەکە کۆبوونەوەکەیان بە نایاسایی وەسفکرد.

بە هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها، جارێکی دیکە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد گەڕایەوە کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتبووە دەست عەرەب.

ئاگرەکەی سنووری ماوەت سەریهەڵدایەوە و 1700 دۆنم سووتا
پێشت ئاگرەکەی سنووری ماوەت سەریهەڵدایەوە و 1700 دۆنم سووتا
هاووڵاتییەك بەهۆی خواردنی دەرمانەوە گیانی لە دەستدا
دواتر هاووڵاتییەك بەهۆی خواردنی دەرمانەوە گیانی لە دەستدا
پەیوەندیدار