تۆمەتبارێک 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیوە



پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیبوو، دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک بە بوونی ڕوودانی حاڵەتی دزیکردن، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە، لە ئەنجامدا توانیمان بە زووترین کات شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین، کە هەڵاتبوو بۆ وڵاتی ئێران، دواتر بە پلانێکی تایبەت و لە ڕێگای تەکنیکی کارکردنی خۆمان، توانیمان تۆمەتبار بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەکرد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان دەستگیری بکەین، تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەی کە بڕی (3 دەفتەر) دۆلاری لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە، هەروەها لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار، دانی نا بە تاوانێکی تردا کە جارێکی تر لە قاسەکەی باوکی (12 دەفتەر) دۆلاری دزیوە، کە کۆی گشتی دەکاتە (150 هەزار) دۆلار و سەرجەم پارەکەشی لە ڕێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراوە، پۆلیسی هەولێر هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە، کە تۆمەتباران لە هەرکوێیەک بن، دەیانگەڕێننەوە و دەستگیریان دەکەن.

پنتاگۆن: ژێردەریایی ڕەوانەی ئیسرائیل دەکەین
پێت پنتاگۆن: ژێردەریایی ڕەوانەی ئیسرائیل دەکەین
هاتووچۆی هەولێر: کامێرا گەڕۆکەکان دەکرێن بە کامێرای جێگیر
دوات هاتووچۆی هەولێر: کامێرا گەڕۆکەکان دەکرێن بە کامێرای جێگیر
پەیوەندیدار