تەیف سامی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری دا



وەزیری دارایی عێراق بە پەرلەمانتارانی كوردی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندووە، “هیچ دەقێکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی پارە بۆ بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ تەرخان بکەین”.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق پرسیاریان لە تەیف سامی، وەزیری دارایی کردووە، کە وەڵامی ئەوان بۆ نووسراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ چییە؟

ئاماژەی بەوەشكرد، تەیف سامی پێی وتوون: ئەو نووسراوە پەسەند نەکراوە، چونکە هیچ دەقێکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی پارە بۆ بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکەین.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم ماوەی دوو مانگە لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی ڕەوانەی بەغدا كردووە بۆ ئەوەی بكرێن بە گرێبەست و عێراق بودجەی بۆ تەرخان بكات.

لە ئێستادا مامۆستایانی وانەبێژ جارێكی دیكە هۆشداری ئەوەیان داوە، كە ئەگەر بڕیاری دامەزراندنیان نەدرێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن ناچنە هۆڵەكانی خوێندن و بایكۆت دەكەن.

هاتووچۆی هەولێر: کامێرا گەڕۆکەکان دەکرێن بە کامێرای جێگیر
پێت هاتووچۆی هەولێر: کامێرا گەڕۆکەکان دەکرێن بە کامێرای جێگیر
شاندێكی باڵای ئێران گەیشتە سلێمانی
دوات شاندێكی باڵای ئێران گەیشتە سلێمانی
پەیوەندیدار