ناوچەیەكی شارباژێڕ بۆردومان كرا



فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان دەكەن، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە.

کامەران حەسەن، قائیمقامی شارۆچكەی ماوەت ڕاگەیاند، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی گوندی باساوێ-ی بۆردومان کردوە، بەڵام ئەو شوێنەی بۆردومان كراوە دوور بووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چەند جارێکی دیکە ئەو سنورەیان بۆردومان کردوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەند ناوچەیەكی شارەدێی قەسرێ-یان لە سنوری شارۆچكەی چۆمان بۆردومان کرد و زیانەکانیش نەزانراون.

 

دواین زانیاری لەسەر تەوتین و مووچەی خانەنشینان ڕاگەیەنرا
پێت دواین زانیاری لەسەر تەوتین و مووچەی خانەنشینان ڕاگەیەنرا
نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد
دوات نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد
پەیوەنیدر