ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر چەند شەقامێك قەدەغە دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر چەند شەقامێكی ناوشار بەشێوەی دوو ساید یان بە ناڕێكی، گرفتی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان دروست دەبێت و جەختیشدەكاتەوە، شۆفێری سەرپێچیكار سزادەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەك تێبینی دەکرێت ڕۆژانە ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە شەقامەکانی سەنتەری شار ڕادەگیرێت بەدووساید یاخود بەشێوازی ناڕێک لە شوێنی ڕێگەپێنەدراو پارك دەرکرێت بەگشتی گرفتیان بۆ هاتووجۆ دروستکردوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، شەقامەکانی سەنتەری شار، کە لە دوو ڕێگای بازاڕەوە دەست پێدەکات بۆ + شەقامی گشتی + عیادەکان + سەنتەر و ئیمام واتە لەسێگۆشەی سەنتەری شار، بەهۆی بەرتەسکی شەقامەکانی ناوشار و زۆربونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە لۆدێکی زۆرمان لەسەرە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم شەقامانەی ناوشار مەودای فراوانیان کەمە ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان هاتووچۆکردن تیایدا دووئاڕاستەی هاتن و چوونە بەدڵنیایی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بەو شێوازە شپرزەیی و لەهەندێک شوێن بەدووساید ڕۆژانە گرفتی گەورەیان بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروست کردوە.

بەشی هاتوچۆی ناوشاری هەڵەبجە داوادەکات، “بە ڕانەگرتنی ئۆتۆمبیل لەو شەقامانەدا هاوکارمان بن ئەگەرنا بەپێچەوانەوە لەلایەن ئەفسەرانی هاتوچۆوە سزای دارایی شۆفێرانی سەرپێچیکار دەدرێت بە ئامێری ( PDI ) کەڕاستەوخۆ شۆفێر لەڕێی کورتەنامەیەکەوە لە بڕ و جۆر و شوێنی سەرپێچی ئاگاداردەکاتەوە”.

نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد
پێشت نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد
نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌ڕێوەبچێت
دواتر نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌ڕێوەبچێت
پەیوەندیدار