نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد



نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و یەك مسقاڵ نرخەكەی گەیشتە سەرووی 600 هەزار دینار.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ ڕۆژ بەڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە و ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 2 هەزار و 472 دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی زێڕی عەیار 24 گەیشتۆتە 602 هەزار دینار و عەیاری 21 گەیشتۆتە 527 هەزار دینار و عەیاری 18 بووە بە 452 هەزار دینار.

ئاشكراشی كرد، دۆخی ئابووری جیهانی و شەڕی بەردەوامی وڵاتان كاریگەری كردۆتە سەر زێڕ و دراوەكان و نرخی بەرزكردۆتەوە.

 

ناوچەیەكی شارباژێڕ بۆردومان كرا
پێشت ناوچەیەكی شارباژێڕ بۆردومان كرا
ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر چەند شەقامێك قەدەغە دەكرێت
دواتر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر چەند شەقامێك قەدەغە دەكرێت
پەیوەندیدار