لە بەنداوێکی هەرێم تا ساڵێكی دیکە ڕاوکردنی ماسی قەدەغە کرا



قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، بڕیاریان داوە ڕاوە ماسی لە بەنداوی دێوانە تا ئالێكی دیكە قەدەغە بكرێت.

قائیمقامییەتی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو بوژانەوەی سامانی ماسی و زیادکردنی لە بەنداوی دێوانە، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی ڕاوەماسی بە هەموو جۆرەکانییەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ماسییانەی کراونەتە بەنداوی دێوانەوە ماوەی سێ ساڵیان پێویستە تا گەشە بکەن و وەچە بخەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تا بەراوری ١٥-٦-٢٠٢٥ ڕاوکردنی ماسی لە بەنداوی دێوانە قەدەغەیە.

 

ئەمڕۆ؛ ڕۆژی جیهانی چەپلەرەكانە
پێشت ئەمڕۆ؛ ڕۆژی جیهانی چەپلەرەكانە
باوک بەم ڕەفتارانە منداڵەکانی لە دەستدەدات
دواتر باوک بەم ڕەفتارانە منداڵەکانی لە دەستدەدات
پەیوەندیدار