سەرۆک کۆمار مەرسوومی دەستبەکاربوونی بۆ پارێزگاری کەرکووک دەرکرد



سەرۆک کۆمار مەرسوومی دەستبەکاربوونی بۆ ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها، وەک پارێزگاری کەرکووک دەکرد و بەوەش کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا کە دەربارەی ئەگەری بوونی گرفتی یاسایی لە پرسی هەڵبژاردنیدا دروست ببوو.

شەوی شەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە ئامادەبوونی پێنج ئەندامی یەکێتی، سیانی عەرەب و ئەندامێکی بابلییون، لە بەغدا کۆبووەوە و تێیدا ڕێبوار تەهای وەک پارێزگار هەڵبژارد.

کۆبوونەوەکە بە بێ ئامادەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان و عەرەبەکانی سەر بە خەمیس خەنجەر و تورکمانەکان بەڕێوەچوو و دواتریش هەر سێ لایەنەکە کۆبوونەوەکەیان بە نایاسایی وەسفکرد.

بە هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها، جارێکی دیکە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد گەڕایەوە کە لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتبووە دەست عەرەب.

باوک بەم ڕەفتارانە منداڵەکانی لە دەستدەدات
پێشت باوک بەم ڕەفتارانە منداڵەکانی لە دەستدەدات
تەنها داخستنی پاڵاوگەنایاساییەکان بەس نییە!
دواتر تەنها داخستنی پاڵاوگەنایاساییەکان بەس نییە!
پەیوەندیدار