تەیف سامی کاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشکرا کرد



وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنیت کە تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو، مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەی نوێنەران ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکەیان کە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیردا ئەنجامدرا، تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕایگەیاند تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە کاتی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە و هیزە ئەمنییەکان نەدراوە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، وەزیرانی دارایی، نەوت و پلاندانان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی ئامادەبوون.

تۆمەتبارێک کە لە چەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بوو، دەستگیرکرا
پێشت تۆمەتبارێک کە لە چەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بوو، دەستگیرکرا
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی نوێترین زانیاری دەربارەی پارەی گەنمی جوتیاران دەخاتەڕوو
دواتر بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی نوێترین زانیاری دەربارەی پارەی گەنمی جوتیاران دەخاتەڕوو
پەیوەندیدار