هەوڵی بە قاچاخبردنی 14 تۆن ئاردی بەشەخۆراک پووچەڵکرایەوە



وەزارەتی بازرگانی عێراق پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی بۆ بە قاچاخبردنی 14 تۆن ئاردی بەشەخۆراکی لە بەغدا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕیاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی سەر بە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەل دەزگا ئەمنییەکاندا هەوڵی بە قاچاخبردنی 14 تۆن ئاردی بەشەخۆراکیان لە ناوچەی جەمیلەی شاری بەغدایان پووچەڵکردەوە.

ڕوونیشیکردەوە ئاردەکە خراوەتە نێو چەند بارهەڵگرێکەوە و ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بە قاچاخ بەرەو پارێزگەکانی باکوور ببرێت.

موسەوی ڕاشیگەیاند، دەست بەسەر ئاردەکەدا گیراوە و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر سەرپێچیکاران و ئەو کەسانەش دەگیرێتە بەر کە دەیانەوێت یاری بە قوتی هاووڵاتییان بکەن.

هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی لیژنەی بەڕاد و ئۆتۆمبێلی لێدراو ڕوونکردنەوە دەدات
پێت هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی لیژنەی بەڕاد و ئۆتۆمبێلی لێدراو ڕوونکردنەوە دەدات
شیرین فوئاد مەعسوم: پێویستە یادی دامەزراندنی پارتی بکرێتە ڕۆژێکی نیشتمانی
دوات شیرین فوئاد مەعسوم: پێویستە یادی دامەزراندنی پارتی بکرێتە ڕۆژێکی نیشتمانی
پەیوەندیدار