دۆسکی: کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەنجام دەدەین



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەکەیان کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دارایی، نەوت و پلاندانان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئەنجام دەدات.

خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەنێوان لیژنەی دارایی و جێگری سەرۆك وەزیران، وەزیری دارایی و پلاندانان و نەوت و پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و چەند بەرپرسێكی دیكە بەڕێوەدەچێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێكی تایبەت بە دارایی و ئابووری و گوزەرانی هاووڵاتییان تاوتوێ دەکرێن.

خەلیل دۆسکی ڕایگەیاند، پارەدارکردنی پارێزگەکان، دابینکردنی پارەی پڕۆژەکان و مووچە و گرفتی پارەی نەختینە و نزمبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و جێبەجێکردنی یاسای بودجە بە گشتی لە نێو ئەو بابەتانەدا دەبن کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێن.

شیرین فوئاد مەعسوم: پێویستە یادی دامەزراندنی پارتی بکرێتە ڕۆژێکی نیشتمانی
پێت شیرین فوئاد مەعسوم: پێویستە یادی دامەزراندنی پارتی بکرێتە ڕۆژێکی نیشتمانی
ترەمپ: بڕوام پێ بکەن ئێران هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل
دوات ترەمپ: بڕوام پێ بکەن ئێران هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل
پەیوەندیدار