ترەمپ: بڕوام پێ بکەن ئێران هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل



لە کاتێکدا جیهان چاوەڕێی هێرشی ئێران دەکات بۆ سەر ئیسرائیل، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی، جەخت دەکاتەوە لەوەی ئێران هێرش ناکاتە سەر ئیسرائیل.

ترەمپ لە میانی گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ئیڵۆن ماسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان کە دوێنێ شەو ڕاستەوخۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەنجامیاندا و نزیکەی دوو ملیۆن کەس گوێبیستیان بوو، باسی لە زۆر بابەتی جیهانیی و ناوخۆی ئەمریکا کرد.

دۆناڵد ترەمپ دەربارەی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە ماسکی وت: “هەمووان چاوەڕێی هێرشی ئێرانن بۆ سەر ئیسرائیل، بڕوام پێ بکە ئێران هێرش ناکات”.

ئەوەشی بە بیرهێنایەوە کاتێک کە سەرۆکی ئەمریکا بوو زۆر باش مامەڵەیان لەگەڵ دۆسیەی ئێراندا کرد و وتیشی: “نامەوێت زیان بە ئێران بگەیەنم، بەڵام دەیانزانی کە نابێت گەمە بکەن و ئێران مایەپووچ ببوو”.

هۆکاری مایەپووچبوونی ئێرانیشی گەڕاندەوە بۆ ئەو سزا ئابوورییانەی کە بەسەر هەر وڵاتێکیان دەسەپاند کە نەوتی لە ئێران بکڕیایە و وتی: “بە چینم وت ئەگەر نەوت لە ئێران بکڕن، ئەوا هیچ کارێکی بازرگانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان ناکەن و دەمزانی چی دەڵێم، ئەوانیش وتیان وا ناکەین و نەوتیان لە ئێران نەکڕی.. ئەوە بۆ وڵاتانی دیکەش هەر وا بوو”.

دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند کە بە هۆی قەدەغەکردنی کڕینی نەوتی ئێرانەوە، ئەو وڵاتە لە قۆناغێکدا وایان لێهات کە “پارەیان نەما بیدەن بە حەماس و حزبوڵا و تیرۆر”.

دۆسکی: کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەنجام دەدەین
پێت دۆسکی: کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەنجام دەدەین
ئیسڕائیل لە “كاتژمێری سفر”دایە
دوات ئیسڕائیل لە “كاتژمێری سفر”دایە
پەیوەندیدار