دراوی ئیسرائیلی لە داڕماندایە



بەهۆی ئەوەی ترس لە فراوانبوونی شەڕ هەیە، بەهای دراوی ئیسرائیلی “شیکل” بەرامبەر بە دۆلار دادەبەزێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی شیکلی ئیسرائیلی بە ڕێژەی 1.5% بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هەروەها پشکەکانی تەلئەبیبیش بەڕێژەی زیاتر لە 1% دابەزی، ئەمەش نیگەرانیی وەبەرهێنەرانی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لەلایەن ئێران و گروپی حزبوڵای لوبنانییەوە زیادیکردووە.

نرخی دراوی ئیسرائیلی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو ناجێگیر بووە، گەیشتووەتە 3.77 شیکل کە نزیکە لە نزمترین بەها کە لە ئەمساڵدا تۆماری کردووە.

دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی 8ی هەرێم دەكات
پێت دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی 8ی هەرێم دەكات
وەرزی گەرمای هاوینی ئەمساڵ کەی کۆتایی دێت ؟
دوات وەرزی گەرمای هاوینی ئەمساڵ کەی کۆتایی دێت ؟
پەیوەندیدار